بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازی وتی : یەکەکانی سوپا و هێزی چەکداری سوریا ڕوژی شەممە بە کۆنترۆڵ کردنی هەڵس و کەوتی تیرۆریستەکان لە ڕێگەی سکیک ، معان و تەل سەوان، کەباریە لە دەورووبەری باکووری حەما چل تیروریستیان کوشت و پێنج ئۆتۆموبیلی هەڵگری تیربار و دوو تانکی ئەوانیان تێک شکاند.
هێزی سوپای سوریا هەروەها بە پەلامارکردنەسەر شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستەکان لە ناوچەکانی دەورووبەری چۆمی عاسی بەرەو شارۆچکەی خەتب لە دەورووبەری حەما دە ئوتۆموبیلی تەیار بە تیرباری ئەوانیان تێک شکاند و بیست تیرۆریستیان کوشت .
سوپای سوریا دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە هێڵی تەدارەکاتی تیرۆریستان بەرەو گوندی مەعرەسیان دایە بەر پەلاماری و شەست تیرۆریستیان کوشت ....
کۆتایی کورتە نامە/310